پرۆگرامی کاتی ناوخۆی ئه‌کادێمیای زانستی کوردستان(KAS)
پرۆگرامی کاتی ناوخۆی ئه‌کادێمیای زانستی کوردستان KAS ئه‌م پرۆگرامه په‌سه‌ند کراوه دوای پێداچوونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گروپێکی تایبه‌ته‌وه که له‌لایه‌ن KAS وه داستنیشان کرا له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا که له ئازاری ساڵی 2005 سازکرا له شاری ستۆکهۆڵم.
پرۆگرامی ناوخۆ
1- ناو § ئه‌کادێمیای زانستی کوردستان که کورتکراوه‌ته‌وه به KAS . ئه‌م ڕێکخراوه خۆبه‌خش و بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه، گرێ نه‌دراوه به هیج گروپێکی سیاسی یان ئاینییه‌وه. ئامانجی ئه‌کادێمیا، یه‌کگرتنی هه‌موو ئهکادێمیکارانی کوردستانه به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی تێروبابهت که ده‌بێته هۆی پێشخستنی کۆمه‌ڵگای کوردستان چ له ناوه‌وه‌ی کوردستان و چ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
2§- ئامانج ئامانجی ئه‌کادێمیا بنیاتنانی تۆڕێکی به‌ستنه‌وه‌یه له نێوان ئهکادێمیاکارانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که له ناو کوردستاندان له ڕێگای په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها ئینستتوتی ئه‌کادیمی جۆراوجۆردا، له‌وانه چه‌نده‌ها ڕێکخراوی پیشه‌گه‌ری به‌مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانست و توێژینه‌وه له‌کوردستاندا به پێی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی لای خواره‌وه: یه‌که‌م: پێشخستن و بره‌وپێدانی په‌روه‌رده و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری زانستی له نێوان ئینستتوته ئهکادێمیهکاندا له لایه‌ک و دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌کان له لایه‌کی تره‌وه له هه‌موو ئاست و بواره‌کاندا له پێناوی هاریکاریکردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ئامانجیش به دیهێنانی چاکسازییه له ژێرخانی په‌روه‌رده و زانستی له‌ش ساغی و ته‌کنه‌لۆژیا و وزه و کشتوکاڵ وبواره‌کانی گه‌یاندن وپه‌یوه‌ندیکردن... هتد. دووه‌م: به‌دیهێنانی کاری هه‌ره‌وه‌زی و له‌یه‌کتری گه‌یشتن له نێوان زاناکان و مه‌شق پێکراوه‌کاندا (ممارس) له ڕێگای به‌کارهێنانی شێوازی زانستی په‌یوه‌ندیدار که ڕێگه خۆشکه‌ربێت بۆ تێگه‌یشتنێکی گونجاو و سوودمه‌ند له‌و کێشانه‌ی که ڕۆژانه دێنه پێشه‌وه.
3§- پلان (پۆلیسیی) پێویسته هه‌موو ئه‌ندامانی KAS هه‌ڵسه‌نگاندن و پێشنیاره‌کانیان یه‌کخه‌ن له پێناوی ئامانج و مه‌به‌سته‌کانی KAS له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوکردنی جیاوازی بیروڕاو تێگه‌یشتن له ئامانج و مهبهسهتهکاندا. هه‌موو ئه‌ندامێک ئازادی ئه‌وه‌ی هه‌یه که بیر‌و بۆچونی تاکه‌که‌سی خۆی له ژێر ناوی خۆیدا بپارێزێ و به‌رپرسیشی بخاته ئه‌ستۆی خۆی. بڕیار یان بیروبۆچون یاخود قایل بوون به شتێک(خستنه ڕووی بابه‌تێک) به‌تێکڕایی په‌سه‌ند ده‌کرێت، به‌مه‌رجێک ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی لای خواره‌وه‌ی له خۆگرتبێت: * به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ پرنسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی KAS دا ناوه‌ڕۆک دژ نه‌بێت. * له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ڕاسته‌قینه یان زانستی داڕێژڕابێت. * هاوسه‌نگی له نێوان بۆچوونی (پۆزه‌تیڤ) و (نه‌گه‌تیڤ) ڕاگرتبێت.
4§- ئه‌ندامێتی به‌شی یه‌که‌م: ده‌بێت ئه‌ندامێتی کراوه بێت بۆ هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی داخوازینامه‌ی ئه‌ندامێتی پێشکه‌ش ده‌که‌ن به‌ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندن(جێبه‌جێکردن) و ئه‌وانیش ئه‌رکه دیاریکراو جێ به جێ ده‌که‌ن. هه‌موو ئه‌ندامێک ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی Ph.D فه‌رمی هه‌ڵگرێ، بڕوانامه‌ی ئه‌کادێمی بێت، له پله‌ی دکتۆرا یان ماسته‌ر له‌زانستیدا یان هه‌ر بڕوانامه‌یه‌کی تری ئه‌کادێمی که یه‌کسان بێت به هه‌مان پله و له لایه‌ن زانکۆیه‌کی باوه‌ڕپێکراوه‌وه ده‌رچووبێت(به‌ده‌ستهاتبێت). به‌شی دووه‌م: ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندن مافی ره‌تکردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێی هه‌یه و بۆی هه‌یه کۆتایی بهێنێت به ئه‌ندامێتی هه‌رئه‌ندامێک به‌هۆی سه‌رپێچیی کردنی ئامانج و مه‌به‌سته‌کانی KAS به بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ی پێشه‌کی. به‌ڵام هه‌ر ئه‌ندامێک که‌مافی ئه‌ندامێتی لێسه‌ندرابێته‌وه، مافی تانوت کردنی هه‌یه له‌لایه‌ن (لیژنه‌ی باڵای ئه‌کادێمی) له کاتی به‌ستنی کۆبونه‌وه‌ی گشتیدا. بوون به ئه‌ندام له ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌کادێمیدا مه‌رجداره به‌وه‌ی ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامێک هه‌ڵگری بڕوانامه‌یPh.D دکتۆرابێت یان هه‌ر بڕوانامه‌یه‌کی تر که یه‌کسانبێت به‌و پله‌یه. ته‌نها ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندن بۆی هه‌یه ئه‌ندامه‌کانی ده‌ستنیشان بکات له‌وانه‌ی که خاوه‌نی توانا‌و تایبه‌تمه‌ندێکی وابن که بتوانن ڕۆڵێکی گرنگ ببینن له پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری ئه‌کادیمیادا. هه‌موو ئه‌ندامێک مافی ده‌نگدانی هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و بڕیاره جۆراو جۆرانه‌ی که له چه‌نده‌ها بواری جیاوازدا ده‌درێت، له کاتی کۆبونه‌وه‌ی گشی ساڵانه‌ی ئه‌کادیمیادا. ئه‌و داهاتانه‌ی یان به‌شێک له‌و داهاتانه‌ی ئه‌کادیمیا نابێت به هیچ جۆرێک و له هه‌ر بار‌و دۆخێک‌دا به‌کاربهێنرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی.
5§- ئه‌ندامانی فه‌خری ئه‌کادێمیا بۆی هه‌یه چ تاکه که‌س و چ ڕێکخراو وه‌ربگرێت وه‌ک ئه‌ندامی فه‌خری به مه‌رجێک ئه‌و ئه‌ندامانه روون و ئاشکرا پشتگیری له ئامانجه‌کانی ئه‌کادێمیا بکه‌ن. ئه‌م ئه‌ندامانه له لایه‌ن KAS وه پێشنیار ده‌کرێن و ده‌بێت ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی KAS له کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌یدا په‌سه‌ندی بکات.
6§- ئابونه به‌شی یه‌که‌م: ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندن ڕێپێدراوه بۆ دیاریکردنی بڕی ئه‌و ئابونهیهی که له‌گه‌ڵ باری ئابوری ئهکادێمیادا ده‌گونجێت. به‌شی دووه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێک زیاتر له (12) مانگ ئابوونه‌ی دوابخات ئه‌ندامێتی لێده‌سه‌ندرێته‌وه. به‌شی سێیه‌م: ئه‌رکی ئابوونه‌دان ئه‌ندامانی فه‌خری ناگرێته‌وه.
7§- ڕێکخستن ده‌سته‌ی ئه‌کادێمیا ده‌توانێت بڕیار ده‌ربکات بۆ ده‌ستنیشانکردنی کار و فرمانی هه‌ر گروپێک له بواری جیاجیادا و به‌گوێره‌ی شوێنی دیاریکراو.
8§- كارمه‌ندان ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندن ئه‌کادێمیا به‌ڕێوه ده‌بات و ژماره‌یان له نێوان (7-9) ئه‌ندامه له‌وانه سه‌رۆک، جێگری سه‌رۆک، سکرتێر، ژمێریار، و ئه‌ندامێکی یه‌ده‌ک (ڕسێرڤ). ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندن مافی بڕیاردانی ده‌بێت له کاتێک که زیاتر له %50 ی ئه‌ندامان له کۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌بن. سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆک و ژمێریار به‌رپرسن له هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌کی ئابووری ئه‌کادێمیا. پارێزه‌رێکی باوه‌ڕپێکراو کۆنتڕۆڵی بودجه‌ی ساڵانه ده‌کات و یه‌ده‌کیشی(ڕسێرڤ) بۆ ده‌ستنیشان ده‌کریت. ده‌سته‌ی ڕاپه‌راندن شاری هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان ده‌ستنیشان کردووه وه‌ک باره‌گای سه‌ره‌کی خۆی له‌گه‌ڵ شاری ستۆکهۆڵم/ سوید و چه‌ند شارێکی تر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات...............؟
9§- هه‌ڵبژاردنی کارمه‌ندان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندن ماوه‌ی ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندن به دوو ساڵ دیاریده‌کرێت و ده‌شێت درێژبکێتهوه دوای هه‌ڵبژاردن. نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ڕاپه‌راندن ده‌بێت هه‌موو ساڵێک شوێن گۆڕینیان (جێگۆرکێ) یان پێبکرێت. پارێزه‌ری حاکم " دادوه‌ر" باوه‌ڕپێکراو و ئه‌ندامی یه‌ده‌ک (ڕسێرڤ)، ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ ده‌ستنیشان ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه ده‌کرێت درێژبکرێته‌وه.
10§- دابه‌شکردنی به‌رپرسیارێتی ئه‌رکی سه‌رۆکه که بانگهێشتی ئه‌ندامان بکات بۆ کۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندن، بۆ کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی یان ساڵانه به‌ڕێگای نامه یان ماڵپه‌ڕ به‌مه‌رجێک بانگهێشته‌که له‌ماوه‌ی دوو تا چوار هه‌فته پێش کۆبونه‌وه‌که بنێردرێت. به‌لایه‌نی که‌مه‌وه دوو هه‌فته پێش کۆبونه‌وه‌که ده‌بێت هه‌موو دۆکۆمێنته‌کان، له‌وانه ئه‌جه‌نده بنێردرێت. هه‌موو ئه‌و کۆنووسانه‌ی تۆمار کراون له‌لایه‌ن سکرتێره‌وه ده‌پارێزرێت له‌گه‌ڵ تۆمارکردنی ژماره‌ی ئه‌و خوله‌کانه‌ی که هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کان خایاندوێتی. ژمێریار ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شتانه تۆمار بکات که په‌یوه‌ندی به دارایی ئه‌کادێمیاوه هه‌یه، له‌وانه هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی کهوهرگیراون، هه‌روه‌ها خه‌رجی و وه‌رگرتنی ئابوونه‌ی ساڵانه بێجگه له‌وه‌ی که ژمێریار به‌رپرسه له ڕاپۆرته داراییه‌کان. پێوسته له‌سه‌ر لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن که هه‌موو سێ مانگ جارێک کۆببێته‌وه، یان زووتر له‌و کاته ئه‌گه‌ر پێویستی کرد.
11§- ده‌نگدان ده‌نگدانی نهێنی ( له‌پشت ده‌رگای داخراوه‌وه) ده‌کرێت ئه‌نجام بدرێت له سه‌ر داخوازی ئه‌ندامان. له‌کاتی یه‌کسانی بوونی ده‌نگه‌کاندا (لۆته‌ری) ڕاده‌کێشرێت، به‌ڵام بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌کان ده‌درێت پاش هه‌ڵبژاردنێکی ئاواڵه (ئاشکرا) له‌کاتی یه‌کسانی بوونی ده‌نگه‌کاندا له‌سه‌ر بابه‌تێک ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆک ده‌یدات بنه‌بڕ ده‌بێت بۆ به‌لاداخستنی بابه‌ته‌که.
12§- کۆبونه‌وه‌ی گشتی ساڵانه پێوسته ئه‌کادێمیا هه‌موو ساڵێک کۆبونه‌وه‌ی گشتی خۆی بکات له‌و کات و شوێنه‌ی که ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندن دیاری ده‌کات، به‌ڵام نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک له 18 مانگ زیاتر تێپه‌ڕێت له نێوان دوو کۆبوونه‌وه‌دا. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که ده‌یانه‌وێت بابه‌تێک بخه‌نه ڕوو له‌کاتی کۆبوونه‌ی ساڵانه‌دا، پێویسته به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ماوه‌ی یه‌ک مانگ پێش کۆبونه‌وه‌که داخوازییه‌که‌یان بده‌ن به کۆمیته‌ی کارگێڕ. له‌کۆبونه‌وه‌ی گشتی ساڵانه‌دا ئه‌م پێشنیارانه‌ی لای خواره‌وه تاوتوێ ده‌کرێت.
1- هه‌ڵبژاردنی نوسه‌ری کۆنووسی کۆبوونه‌وه 2- ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا گرنگیان پێده‌درێت. 3- سه‌رۆکی ئه‌کادێمیا که سه‌رۆکی کۆبونهوهکهشه ڕاپۆڕتی ساڵانه‌ی چالاکیه‌کان پێشکه‌ش ده‌کات. 4- پارێزه‌ری حاکمی " دادوه‌ری" باوه‌ڕپێکراو ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئابوری پێشکه‌ش ده‌کات 5- دابه‌شکردنی به‌رپرسیارێتی. 6- هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌کانی کارگێڕیی 7- هه‌ڵبژاردنی.solicitor و یه‌ده‌کیش (ڕسێرڤ) 8- هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵسووڕاندنی کاروباری ده‌نگدان و ده‌ستنیشانکردنی ئه‌ندامه‌کانی. 9- داڕشتنی پلانی کار بۆ ساڵی داهاتوو. 10- دیاریکردنی ئه‌رکه‌کانی ساڵی داهاتوو 11- وه‌رگرتنی پێشنیاری هه‌مه چه‌شنه
13§- کۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامان بێجگه له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ساڵانه، ئه‌ندامانی ئهکاێمیا بۆیان هه‌یه کۆبونه‌وه‌ی تر ببه‌ستن له‌کاتێکدا که زۆرینه‌ی ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندن بڕیاڕی له‌سه‌ر بدات پاش ئه‌وه‌ی به‌لایه‌نی که‌مه‌وه %10 ئه‌ندامه‌کان داوای بکه‌ن. کات و شوێنی ئه‌و کۆبوونه‌وانه پێوسته به شێوه‌ی نوسراو به ئه‌ندامان ڕابگه‌یه‌ندرێت پێش به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌کان به پێی 10§.
14§- گۆڕانکاری یاسای ئه‌کادیمی هیچ گۆڕانکارییه‌ک له یاسای ئه‌کادێمی په‌سه‌ند ناکرێت تاکو له دوو کاتی یه‌ک به‌دوای یه‌کدا نه‌خرێته ڕوو، که یه‌کێکیان ده‌بێت کاتی به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ساڵانه بێت. بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کی له‌م شێوه‌یه په‌سه‌ندبکرێت و ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێ ی ده‌نگه‌کان بهێنێت له کۆبونه‌وه‌که‌دا، پێویسته ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندن پشکنینێکی ژمێریاری ساڵانه پێشکه‌ش به ده‌سته‌ی باڵای KAS بکات له‌کاتی به‌ستنی کۆبونه‌وه‌ی گشتی ساڵانه‌دا.
15§- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه به‌رده‌وام نه‌بوون یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه کاتێک بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت که دوو جاری یه‌ک له دوای یه‌ک خرابێته ڕوو به مه‌رجێک یه‌کێک له‌و جارانه کاتی به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ساڵانه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه په‌سه‌ندبکرێت ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێ ی ده‌نگه‌کان بهێنێت له‌کاتی کۆبونه‌وه‌که‌دا، ئه‌وکاته به‌رهه‌م و ده‌ستکه‌وته‌کانی KAS به‌کار ده‌هێنرێت بۆ چه‌نده‌ها ئامانجی تر به پێی ئه‌و ئامانجانه‌ی که له خاڵی §2 دا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای KAS وه په‌سه‌ندکراوه. |